حەلبوسی بۆ پەرلەمانتاران: ئامادەی کۆبوونەوەی شەممە بن بۆ پەسەندکردنی یاسای هەڵبژاردن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

حەلبوسی بۆ پەرلەمانتاران: ئامادەی کۆبوونەوەی شەممە بن بۆ پەسەندکردنی یاسای هەڵبژاردن

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوا لە پەرلەمانتاران دەکات ئامادەی دانیشتنی داهاتوو بن، بۆ ئەوەی یاسای هەڵبژاردن پەسەند بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 22-9-2020، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، پێویستە بازنەکانی هەڵبژاردن لە یاسای هەڵبژاردن یەکلا بکرێتەوە.

محەمەد حەلبوسی بە ئاماژەکردن بەوەی، بە پەسەندکردنی ئەو یاسایە، داواکاریی هاووڵاتییان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە جێبەجێ دەکرێ، داوای لە پەرلەمانتاران کردووە لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممە 26-9-2020ـی پەرلەمان، ئامادەبن.

حەلبوسی هەورەها رایگەیاندووە، بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی شەممەی پەرلەمانی عێراق تەنیا بریتی دەبێ لە پەسەندکردنی پرسی بازنەکانی هەڵبژاردن لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.