كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ سووریا و هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش دەكات

 

سەرۆك مه‌سعود بارزانی له‌ سه‌لاحه‌ددین، پێشوازی لە جەمیس جیفری، نوێنەری تایبەتی ئەمەریكا بۆ سووریا و نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و شاندێكی یاوەری كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22/9/2020 لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە جەمیس جیفری، نوێنەری تایبەتی ئەمەریكا بۆ سووریا و نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و شاندێكی یاوەری كرد، لەو دیدارەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە تاوتوێ كران، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش كورتەیەكی لەبارەی ستراتیژی و ڕوانگەی وڵاتەكەی لەمەڕ دیالۆگی ستراتیژیی نێوان ئەمریكا و هەولێر و بەغدا و هەروەها پرسە هەنووكەییەكان و هاوكێشەكانی ناوچەكە بۆ سەرۆك بارزانی خستە ڕوو.

لە بەشێكی دیكه‌ى ئەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا و باسی ئەو هەوڵانە كرا كە بۆ دیالۆگ و لێكنزیكبوونەوەی لایەنە كوردییەكانی سووریا ئەنجام دراون، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا وێڕای ئاماژەدان بە مانەوەی هەڕەشەی داعش، جەخت لەسەر هاوپەیمانێتی و هەماهەنگیی هەردوولا لە شەڕی تیرۆریستانی داعش لە سووریا و عێراق كرایەوە.

پرسی ئاوارەكان و گەڕاندنەوەیان بۆ ناوچەكانیان تەوەرێكی دیكه‌ی ئەو دیدارە بوو.