لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار دابەزینێکی دیکەی تۆمار کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار دابەزینێکی دیکەی تۆمار کرد

لیرەی توركی، بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی، رۆژ لە دوای رۆژ بەهای خۆی لەدەست دەدات، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی٩ی٢٠٢٠ لیرەی توركی دیسان بەهای خۆی لە دەست دایەوە.

ئەمڕۆ بەیانی بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە لیرەی تورکیە گەیشتە ٧٦٢، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک، بەهای لیرەی توركی دیسان دابەزی و ئێستا ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بووەتە ٧٦٦ لیرەی توركی.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیا توركییەكان بڵاو كراوەتەوە، ئەگەر دۆخی لیرە بەو شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت تا سەری مانگ، ١ دۆلاری ئەمریكی دەگاتە ٨ لیرە، واتە ١٠٠ دۆلار دەبێتە ٨٠٠ لیرەی توركی، كە ئەمەش لە مێژووی توركیادا رووری نەداوە.

بەشێک لە ئابووریناسانی تورکیا و ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە پێیان وایە ئێستا تورکیا لە دۆخێکی خراپ و قەیراناویی ئابووریدایە، بەڵام دەسەڵاتی ئەو وڵاتە دەیشارێتەوە.