كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

تەندروستیی عێراق: بەرەو سەپاندنەوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا دەچین

وەزارەتی تەندروستیی عێراق باس لە ئەگەری دووبارە سەپاندنەوەی رێکارەکانی خۆپارێزی دژی پەتای کۆرۆنا، دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 22-9-2020، ریاز حەلفی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گشتی للە وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاندووە، بەرزبوونەوەی تۆمارکردنی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا، بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتییانە بە رێکارەکانی خۆپارێزی.

ریاز حەلفی هەروەها رایگەیاندووە، کە تەنیا %20ـی هاووڵاتییان لە عێراق پابەندن بە رێکارەکانی خۆپارێزی و بەکارهێنانی دەمامک.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداریی لە سەپاندنەوەی رێکارە حکوومییەکان بۆ رێگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا داوە و رایگەیاندووە، وەزارەتی تەندروستی چاودێریی ئاستی پابەندبوونی هاووڵاتییان بە رێکارە خۆپارێزییەکان دەکات و ”ئەگەر ژمارەی تووشبووان زیاتر بێت، ئەوا پەنا بۆ سەپاندنی رێکارەکانی خۆپارێزی دەبەینەوە“.

تا ئێستا 322 هەزار و 856 کەس لە عێراق تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، هەشت هەزار و 625 کەس گیانیان لەدەست داوە.