برایەکی چالاکوانە رفێندراوەکەی ناسریە: دەزانین کێ سەجادی رفاندووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

برایەکی چالاکوانە رفێندراوەکەی ناسریە: دەزانین کێ سەجادی رفاندووە

برایەکی چالاکوانە رفێندراوەکەی شاری ناسریەی سەنتەری پارێزگای زیقار رایدەگەیەنێت، ئەوان دەزانن کێ براکەیانی رفاندووە.

درەنگدانی شەوی شەممە 19-9-2020، چەکدارانی نەناسراو چالاکوانێکی ناسریەیان لە دەروازەی باکووری ناسریە بەناوی (سەجاد ئەلعێراقی) رفاند و چالاکوانێکی دیکەشیان بە ناوی (باسم فلەیح)، بریندار کردووە.

برایەکی سەجاد ئەلعێراقی بە کەناڵی (سۆمەرییە نیوز)ی راگەیاندووە، ئەوان وەک خێزانەکەی، دەزانن کێ سەجادی رفاندووە و لەکوێش دەست بەسەر کراوە.

ئەو برایەی سەجاد ئەلعێراقی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ناوی رفێنەری براکەی و شوێنی دەست بەسەرکرانیان بە پۆلیس داوە، بەڵام پۆلیس هیچ هەنگاوێکی بۆ رزگارکردنی براکەی، نەناوە.

بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق، دەیان گرووپ و میلیشیای تیرۆریستی، تائیفی و توندڕەو لە بەغدا و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بڵاو بوونەتەوە.

ئەو گرووپ و میلیشیایانە بەردەوام کردەی تیرۆریستی و تاوانکاری بۆ بەرژەوەندیی ئەو لایەنانەی کاریان بۆ دەکەن، ئەنجام دەدەن.