بەوێنە.. چەند دیمەنێک لە پەیکەرەکانی شاری سنە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. چەند دیمەنێک لە پەیکەرەکانی شاری سنە

شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بەهۆی بوونی ژمارەیەكی زۆر لە پەیكەری هێمایی و کەسایەتییە ناسراوەکانی کورد، زۆر جار بە شاری پەیكەركانیش ناو دەبرێت.

لە شاری سنە چەندین هونەرمەندی ناسراوی پەیکەرتاش دەژین کە دەستڕەنگینن و خاوەنی بەرهەمی ناوازەن، ناسراوترینیان هونەرمەندی پەیکەرتاش "هادی زیائەدینی"یە کە بەشێکی زۆر لە پەیکەرەکانی ناوشاری سنە و داوێنی شاخی ئاویەر، بەرهەمی هزر و دەستی ئەو هونەرمەندە ناسراوەی کوردن. بە بۆنەی بوونی ئەو پەیکەرانەی هادی زیائەدینی لە گۆڕەپان، پارک و لەناو بینا و شوێنەوارە مێژوییەکان و داوێنی کێوی ئاویەر، سیمایەکی دیکە بە شار بەخشراوە.

 بەشێک لەو پەیکەرانەی شاری سنە بریتین لە: ئازادی، شاخەوان، گۆزەبەشان، مەولەوی، سوهرەوەردی، سنەدژ، بێسارانی، دایک و پەیکەری زۆر کەسایەتیی و ئەدیب و نووسەری کورد.

پەیکەر و کارە هونەرییەکانی هادی زیائەدینی جیا لە شاری سنە، لە سەقز، دیواندەرە، مەهاباد، دێگولان، کرماشان و سلێمانی لە شەقام و گۆڕەپانەکان دەبینرێن کە زۆربەیان پەیکەری کەسایەتییە ناودارەکانی کوردن.