وەرزی پێگەیشتنی توودڕک لە خۆشناوەتیی دەڤەری ڕانیە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەرزی پێگەیشتنی توودڕک لە خۆشناوەتیی دەڤەری ڕانیە

ساڵانە و لە کۆتایی وەزری ھاویندا میوەی خۆڕسکی توودڕک کە ھاوشێوەی تووەسوورەیە، پێ دەگات و بەھۆی سوودی زۆرەوە، خواستێکی زۆری خواردنی لەسەرە و ھاووڵاتییان دەیڕنن.

توودڕک ڕووەکێکی خۆڕسکی دڕکاوی لە رۆخی جۆگە و ڕووبارەکان دەڕوێت، ھەر بۆیە لە ھەندێک ناوچەی کوردستان پێی دەڵێن (تووتڕک، تووڕک) کە لە وەزری بەھارەوە بەر دەدات و لە دوا مانگی وەرزی ھاوین پێ دەگات کە تامێکی خۆشی ھەیە و ھاووڵاتییان بە تامەزرۆییەوە دەیڕنن و دەیخۆن و بۆ شەربەتیش بەکاری دەهێنن.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان،خواردنی توودڕک دەبێتە ھۆی بەھێزکردنی بەرگریی لەش و جێگیرکردنی کۆلستڕۆڵ و بەھێزکرنی ئێسک و ھاوکاریکردنی مەیینی خوێن لە کاتی برینداربوونی شوێنێکی لەش.