كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەسرە.. فەرماندەیەکی سەربازیی ساختە ئاشکرا دەبێت

فەرماندەیەکی سەربازیی ساختە لە شاری بەسرەی باشووری عێراق، ئاشکرا دەبێت.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە ئەو کەسە پلەی موقەدەمی لە وەزارەتی بەرگریی عێراق بۆ خۆی هەڵبژاردبوو و بە فرتوفێڵ، پارەی لە خەڵک سەندووە.

هەروەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن، هێزێکی ئەمنی رۆژی دووشەممە 21-9-2020 ئەو کەسەیان لە سەنتەری شاری بەسرە، دەستگیر کردووە.

پێشتریش دوو کەسی دیکە لە عێراق پلەی فەریقی سەربازی و لیوای سەربازییان بۆ خۆیان بە ساختە دروست کردبوو و پارەیان لە خەڵک دەسەند.