بۆمبێک لە باکووری بەغدا بە کاروانێکی سەر بە هاوپەیمانان تەقییەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بۆمبێک لە باکووری بەغدا بە کاروانێکی سەر بە هاوپەیمانان تەقییەوە

بۆمبێک بە کاروانێکی سەر بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە باکووری بەغدا تەقییەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، کە شەوی دووشەممە 21-9-2020 بۆمبێکی چێندراو لە نێوان شارۆچکەکانی بەلەد و دوجێل لە پارێزگای سەڵاحەدین لە باکووری بەغدا، تەقیوەتەوە.

بۆمبەکە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی سەر بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشی کردووەتە ئامانج و زیانێکی ماددیی زۆری بە کاروانەکە گەیاندووە.

بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق، دەیان گرووپ و میلیشیای تیرۆریستی، تائیفی و توندڕەو لە بەغدا و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بڵاو بوونەتەوە.

ئەو گرووپ و میلیشیایانە بەردەوام کردەی تیرۆریستی و تاوانکاری بۆ بەرژەوەندیی ئەو لایەنانەی کاریان بۆ دەکەن، ئەنجام دەدەن.