كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

زیاتر لە 23 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 31 ملیۆن و 474 هەزار و 976 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ سێشەممە 22-9-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، پیرۆ، کۆڵۆمبیا، مەکسیک، ئیسپانیا، باشووری ئەفریقیا، ئەرجەنتین، فەرەنسا، چیلی، ئێران، بەریتانیا، بەنگلادیش، سعودیە، عێراق، پاکستان، تورکیا، ئیتاڵیا، فلیپین، ئەڵمانیا، ئەندەنووسیا، ئیسرائیل، ئۆکرانیا، کەنەدا، بۆلیڤیا، ئیکوادۆر، قەتەر، رۆمانیا، دۆمەنیکا، کازاخستان، پەنەما، بەلجیکا، مەغریبی عەرەبی، میسر، کوێت، هۆڵەندا، عومان، سوید، گواتیمالا، ئیمارات و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 23 ملیۆن و  32 هەزار و 671 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 969 هەزار و 547 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو (2019) لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.