پێشبینی دەكرێ ئابووریی جیهان بە ڕێژەی 5% بەرز بێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پێشبینی دەكرێ ئابووریی جیهان بە ڕێژەی 5% بەرز بێتەوە


رێكخراوی نێودەوڵەتیی ئابووری و هەماهەنگی جیهانی پێشبینی دەكات ئابووریی جیهان لە ساڵی داهاتوودا تەنها بە ڕێژەی 5% بەرز بێتەوە.


رێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ ئابووی و هەمانگی جیهانی لە تازەترین راپۆرتی خۆیدا نووسیویەتی كە ئەمساڵ ئابووریی جیهان ڕووبەرووی پووكانەوەیەكی گەورە هات، پێشبینی دەكرێت كە رێژەی ئەو پوكانەوەیە لە كۆتایی ئەمساڵدا بگاتە 4.5%.


ئەم ڕێكخراوە لە راپۆرتەكەیاندا گەشبین نییە بە باشتربوونی ئابووریی وڵاتان لە ساڵی داهاتوودا و نووسیویەتی لە ئەگەری ڕوونەدانی شەپۆڵی دووەمی كۆرۆنا، ڕەنگە ئابووریی وڵاتانی جیهان تەنها 5% بەرز بێتەوە، كە ئەم ڕێژەیەش بە پێی خواستی حكوومەتی وڵاتان نییە.


لە راپۆرتەكە ئاماژە بە ناوی چەند وڵاتێك دراوە كە پێشبینی دەكرێت ئابوورییان بەرز بێتەوە، یەكێك لەوانە وڵاتی هیندستانە و پێشبینی دەكرێ ئابوورییەكەی بە ڕێژەی10.7% بەرز بێتەوە.