نوجەیفی بۆ (باسنیوز): لایەنە سیاسییەكان نیازی هەڵبژاردنیان نییە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نوجەیفی بۆ (باسنیوز): لایەنە سیاسییەكان نیازی هەڵبژاردنیان نییە


ئەمڕۆ دووشەممە ئەسیل نوجەیفی سەركردە لە "جبهة الانقاذ والتنمية"ی سوننەی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند لایەنە سیاسییەكانی عێراق نیازیان نییە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان بكەن.


نوجەیفی لە لێدوانێكیدا بۆ (باسنیوز) ئاماژەی بەوە داوە كە لایەنە سیاسییەكان مەبەست و نیازێكی ڕاستینەیان نییە بەم زووانە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجام بدەن.

 

گوتیشی ڕێككەوتنی سیاسی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەئارادا نییە، هەندێك لایەن دەیانەوێت گۆڕانكاری بێننە كایەوە و هەندێكیش دژی هەر گۆڕانكارییەك دەوەستنەوە و شەڕی هێشتنەوە و بەردەوامیی هەژموونی ئێستای خۆیان دەكەن.


سەركردە سوننەكانی عێراق دووپاتی كردەوە كە زۆرینەی لایەنە سیاسییەكانی ئێستا دەستیان بەسەر پەرلەماندا گرتووە، هەوڵی ڕێگریكردن لە هەر گۆڕانكارییەك دەدەن و دەیانەوێ یاسای هەڵبژاردنەكان بە جۆرێك بێت كە بەردەوامی بە مانەوەیان لە دەسەڵات بدات.