كارمەندێك لە ناو بنكەی پۆلیسی بەسرا خۆی كوشت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كارمەندێك لە ناو بنكەی پۆلیسی بەسرا خۆی كوشت


ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە كارمەندێكی ئاسایش لە ناو بنكەی پۆلیسی بەسرادا بە گوللە كۆتای بە ژیانی خۆی هێنا، ئەمەش دووەم ڕووداوی لەم جۆرە ئەمڕۆ لە باشووری عێراق تۆمار دەكرێت.


میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە كارمەندێكی ئاسایش لەناو بنكەی پۆلیسی پارێزگای بەسرادا گوللەیەكی لە خۆی داوە و دەمودەست گیانی لەدەست داوە.


كارمەندەكە لە دایكبووی ساڵی 1974 بووە، لەناو بنكەی پۆلیسدا بە كلاشینكۆفی هاوكارێكی، گوللەیەكی لە سەری خۆی داوە.


ئەمەش لە كاتێكدایە هەر ئەمڕۆ ئەفسەرێكی سوپای عێراق لە پارێزگای زی قاری باشووری عێراق، لەناو بنكەیەكی بەرگریی ئاسمانیدا خۆی هەڵواسی و دەمودەست گیانی لەدەست دا.