ئەفسەرێكی عێراق لە ناو بنكەی ئاسمانیی ئیمام عەلی خۆی كوشت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەفسەرێكی عێراق لە ناو بنكەی ئاسمانیی ئیمام عەلی خۆی كوشت


ئەمڕۆ دووشەممە ئەفسەرێكی سوپای عێراق لە بنكەی فڕۆكەوانیی ئیمام عەلی لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ناسریە خۆی هەڵواسی و كۆتای بە ژیانی خۆی هێنا.

 

فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای زی قار بڵاوی كردەوە كە ئەفسەرەكە خەڵكی شاری بەغدا بووە و لە ناو ژوورەكەیدا لە بنكەی بەرگریی ئاسمانیی باشوور سەر بە بنكەی سەربازیی ئیمام عەلی لە ناسریە، خۆی هەڵواسیوە.


پۆلیس رایگەیاندووە كە هۆكاری خۆكوشتنی ئەفسەرەكە نازانن و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.