كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە عێراق 70 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 3 هەزار و 821 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 21/9/2020، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 3 هەزار و 821 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و 4 هەزار و 484 کەسیش چاکبوونەتەوە، 70 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 322 هەزار و 856 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 258 هەزار و 75 کەس چاکبوونەتەوە و 8 هەزار و 625 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.