"كار وا بڕوات، گەندەڵی و شكستی بەڕێوەبردن، خەڵكی عێراق دەهێنێتەوە سەر شەقام"
موسەننا ئەمین، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ (باس‌نیوز)، باس له پرۆسەی سیاسی و بودجه‌ی 2021ی عێراق و كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
(باس‌نیوز): بودجه‌ی 2021ی عێراق كه‌ی دێته په‌رله‌مانی عێراق؟
موسه‌ننا ئه‌مین: بڕیاره له مانگی 10ی ئه‌مساڵ بێت و له‌وێ ده‌خوێنرێته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی رێكاری یاسایی ده‌بڕێت. ئه‌وه‌ی ئێمه بزانین، ده‌بوایه له زوویێكهوه هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بودجه‌كه رێك بكه‌ون، له هه‌موو بودجهیهكدا مادام کوردستان به‌شێكه له عێراق، ده‌بێت پشكی لە بودجە بۆ دیاری بكرێت، بۆ ئه‌م بودجهیەش به هه‌مان شێوه، ده‌بێ به‌شی كوردستان دیاری بكرێت.
(باس‌نیوز): پرسی گه‌نده‌ڵی له عێراقدا گه‌یشته كوێ؟
موسه‌ننا ئه‌مین: ئه‌وه كاری ده‌سته‌ی ده‌ستپاكییه و و ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی لای وه‌زیر هه‌بوو، له رێگای چاودێریی په‌رله‌مانه‌وه ده‌توانین چاودێری و لێپرسینه‌وه‌ی لەگەڵدا بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌و كەیسانەی ده‌چنه نه‌زاهه كاری ئه‌وانه و ئه‌وانه‌ی ده‌چنه دادگا كاری دادگایه، كاری په‌رله‌مان چاودێریی وه‌زیر و وه‌زاره‌ته‌كانه، پرۆسەی لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵی ته‌نیا لە په‌رله‌مان نییه، بەڵکوو لای دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌یشه.
(باس‌نیوز): فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ چه‌ند كه‌س ده‌رچووه؟
موسه‌ننا ئه‌مین: ئه‌گه‌ر دادگا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی ده‌ركرد، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه بیداته وه‌زاره‌تی ناوخۆ و له‌وێش رێكاری بۆ ده‌ربچێت بۆ دادگا، به‌ڵام ئایا سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌و توانایەی هه‌یه؟ ئه‌و كه‌سه‌ی فەرمانی ده‌ستگیركردنی ده‌رچووه، له‌سه‌رووی یاساوه نییه؟ به‌داخه‌وه، زۆر خه‌ڵك هه‌یه له عێراق له‌سه‌رووی یاساوه‌یه!
(باس‌نیوز): هیچ وه‌زیرێك بۆ لێپرسینه‌وه بانگ ده‌كرێت؟
موسه‌ننا ئه‌مین: وه‌زیره‌كانمان تازه‌ن، هه‌ر وه‌زیرێك كەیسێكی لێ ئاشكرا بێت، کاری نایاسایی بكات، بۆ په‌رله‌مان بانگ ده‌كرێت، به‌نیازین له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ند وه‌زیرێك بانگ بكەین، وه‌زیری دارایی و پلاندانانیش بانگ کراون. هه‌ردوو وه‌زیری دارایی و پلاندانان له په‌رله‌مان پرسیاری شهفهییان لێ كرا، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی پرسیاره‌كان باوەڕپێکەر نه‌بوو، ده‌گاتە قۆناغی متمانه لێسه‌ندنه‌وه، هه‌ندێك لە په‌رله‌مانتاره‌كان باس له دۆسێی وه‌زیره‌كان ده‌كەن، به‌ڵام دیار نییه ده‌گه‌نه ئاستی لێپرسینه‌وه یان نا.
(باس‌نیوز): له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بۆچوونت چییه، ئایا هەڵبژاردن ده‌كرێت؟
موسه‌ننا ئه‌مین: هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختە، كاتێك ده‌بێته چاره‌سه‌ر كه كۆمسیۆنی باش و یاسای باش و رێكاری باش هه‌بێت، به نه‌زاهه و پاكیی ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مانه بكرێت چاره‌سه‌ره، بۆ هه‌موو گرفته‌كان بۆ ئه‌م ته‌نگژه سیاسییه‌ی ئێستاش زۆر گرنگه به‌م رێكاره بكرێت، گه‌ڕانه‌وه بۆ میلله‌ت و جه‌ماوه‌ر چاره‌سه‌رە بۆ گرفته‌كان. تائێستا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختە داواكاریی كه‌مینه‌یه و به‌ئاشكراش هه‌مووی لهگهڵیدایە، ره‌نگه وا نه‌بێت، هێزه سیاسییه‌كان به زۆری متمانه‌یان به‌و سێ خاڵه نییه، كه باسم كرد به پاكی ئه‌نجام بدرێت، دڵەڕاوکێ هه‌یه ئاخۆ ئه‌گه‌ر ده‌ره‌نجامه‌كان قبووڵ نه‌كران چی روو ده‌دات و ده‌گاته ئاستی شه‌ڕی ناوخۆ؟ هه‌ندێك له‌وانەی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردندان، بۆ شه‌قامی عێراقیه، ده‌نا نیەتی هه‌ڵبژاردنی راسته‌قینه له‌ئارادا نییه.
(باس‌نیوز): كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق چۆنە؟
موسه‌ننا ئه‌مین: ئه‌مه‌ریكا به‌ته‌واوه‌تی له عێراق ناكشێته‌وه، ئه‌م پرسه ئاوا ئاسان نییه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا له‌ناو عێراق بێت و له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق بێت، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت پشتیوانی له كورد بكات ده‌توانێت، ئه‌گه‌ر له كوردستان نه‌بێت له ئهنجهرلیكه له كوێته، ئه‌مه‌ریكا له سەعاتێكدا فڕۆكه‌ی ده‌گاته هه‌ر شوێنێك له عێراق. بوونی ئه‌مه‌ریكا له كوردستان یان نه‌بوونی، ئه‌گه‌ر بڕیاری دابێت كورد بپارێزێت ده‌یپارێزێت. وه‌كوو قانوون و ده‌ستوور عێراق هه‌مووی یه‌ك وڵاته، به‌ڵام وه‌ك دۆخی سیاسی و هاوپه‌یمانی، عێراق دابه‌شی سێ پێكهاته بووه، ئه‌مه‌ریكا ره‌نگه پلانی ئه‌وه بێت به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان بكشێته‌وه، به‌م شێوه‌یه هێزه شیعه‌كان رازی ده‌بن به‌وه‌ی كه ئه‌وانه‌ی دژی مانه‌وەی ئه‌مه‌ریكان، ئه‌وان ره‌نگه حساب له‌سه‌ر كوردستان نه‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ ئه‌و دوو بۆچوونه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا هه‌موو عێراق به‌جێ بهێڵێت، یان زۆرینه‌ی عێراق و به‌شه شیعه‌كه به‌جێ بهڵێت، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ره و ره‌نگه چاره‌سه‌ری گونجاو بێت بۆ ئه‌وه‌ی، ئه‌وانه‌ی داوا ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ریكا له عێراقی عه‌ره‌بیدا نه‌مێنێت. نازانین به كوێ ده‌گات، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا به‌ته‌مای ده‌رچوونی ته‌واو نییه.
(باس‌نیوز): دۆخی خزمه‌تگوزاریی به‌غدا به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات؟
موسه‌ننا ئه‌مین: به‌داخه‌وه دۆخی خزمه‌تگوزاری له عێراق وێرانه و وای كردووه كه خه‌ڵكی برده‌وه سه‌ر شه‌قام. ده‌رفه‌تی كار و خزمه‌تگوزاری له عێراق نه‌ماوه، ئه‌وه‌ش هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی زۆر، له‌گه‌ڵ فه‌شه‌لی حوکم و بهڕێوهبردنە، ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی برده‌وه سه‌ر شه‌قام. گه‌نده‌ڵیی زۆر و بێ سه‌روبه‌ری و خراپ ئیداره‌كانی حوكم هەیە، بۆیه ئه‌گه‌ر هاتوو دۆخی عێراق نه‌گه‌یه‌نرێته چاره‌سه‌ری گونجاو، خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بن و خەڵكی عێراقیش بێزاره له‌و شێوه حوكمڕانییه.