كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

له‌ هه‌رێمى كوردستان 17 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا


وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌رێمى كوردستان 730 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21/9/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 730 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 17 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ڕوونیش كراوه‌ته‌وه‌، له‌و 17 كه‌سه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، چواریان له‌ هه‌ولێر بوون، حه‌وت كه‌سیشیان له‌ سلێمانى بوون، شه‌ش كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌ دهۆك بوون.

 

ده‌قى ڕاگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٠٨)
١. پشکنین: (٥٠٢٣ پشکنینی نوێ)
(١٥١٢ هەولێر)، (١٠٢٠ سلێمانی، ١٦٣ گەرمیان)، (٢٢٧٣ دهۆك)، (٥٥ هەڵەبجە)
٢. تووشبوو: (٧٣٠ تووشبووی نوێ)
(٢٢٦ هەولێر)
(٩٢ سلێمانی، ٢٧ گەرمیان)
(٣٤٦ دهۆك)
(٣٩ هەڵەبجە)
٣. چاکبوون: (٤٥٧ چاکبوون)
(٢١٥ هەولێر)
(١٧ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان)
(١٦١ دهۆك)
(٣١ هەڵەبجە)
٤. مردن: (١٧ مردن)
(٤ هەولێر)
(٧ سلێمانی)
(٦ دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٤٢٣٥٢٦ (١٥٦٨١١ هەولێر، ١٠٧٠٢٤ سلێمانی، ١٥٥٨٢٢ دهۆك، ٣٨٦٩ هەڵەبجە)
تووشبوون ٤١٧٣٢ (١٥٧٣٩ هەولێر، ١٤٨٠١ سلێمانی، ٩٧٧١ دهۆك، ١٤٢١ هەڵەبجە)
چاکبوون ٢٦٩٢١ (١٢٢٧٣ هەولێر، ٩٦٠٨ سلێمانی، ٣٧١٠ دهۆك، ١٣٣٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٣٢٧٥ (٢٩٣٥ هەولێر، ٤٤٠١ سلێمانی، ٥٨٧٧ دهۆك، ٦٢ هەڵەبجە)
مردن ١٥٣٦ (٥٣١ هەولێر، ٧٩٢ سلێمانی، ١٨٤ دهۆك ، ٢٩ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢١ی ئەیلول ٢٠٢٠