عێراق بەشداریی تاقیکردنەوەی پێکوتەیەکی چینیی دژەکۆرۆنا دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

عێراق بەشداریی تاقیکردنەوەی پێکوتەیەکی چینیی دژەکۆرۆنا دەکات

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی بەشداریی تاقیکردنەوەی پێکوتەیەکی چینیی دژەکۆرۆنا، دەکات.

حازم جومەیلی، بریکاری هونەریی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە لیدوانێکدا بۆ رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی وڵاتەکەی، رایگەیاندووە، وڵاتەکەی هاوشێوەی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو و وڵاتانی دیکە، بەشداریی تاقیکردنەوەی پێکوتەژی دژەکۆرۆنای چین، دەکات.

حازم جومەیلی هەروەها رایگەیاندووە، دوو یان سێ سەنتەر لە عێراق بۆ چاودێریکردنی تاقیکردنەوەی پێکوتەی دژەکۆرۆنا لەسەر تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە عێراق، دەکەن.

بریکاری هونەریی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کە عێراق هەوڵی بەدەستهێنانی پێکوتەیەکی کاریگەری دژەکۆرۆنا، دەدات.