نرخی نەوتی جیهانی بەهۆی لیبیاوە دادەبەزێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نرخی نەوتی جیهانی بەهۆی لیبیاوە دادەبەزێت

نرخی نەوتی جیهانی بەهۆی پیشبینییەکان لەبارەی نەوتی لیبیاوە، دادەبەزێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 21-9-2020، نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان دابەزی و پسپۆڕانی بوارەکەش پێیانوایە هۆکاری دابەزینەکە ئەگەری چاوەڕوانکراوی هەناردەکردنەوەی نەوتی لیبیایە بۆ بازاڕەکان.

نرخەکانی ئەمڕۆ لە بازاڕی نەوتی جیهانیدا:

- خاوی برێنت بە بڕی 33 سەنتی دۆلار دابەزی و گەیشتە 42 دۆلار و 82 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک.

- خاوی ئەمریکی بە بڕی 38 سەنتی دۆلار دابەزی و گەیشتە 40 دۆلار و 73 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان، کە تا ئێستا زیاتر لە 31 ملیۆن کەس تووشی بوون، نرخی نەوتی خاو بۆ کەمتر لە 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی.