شیلان عوسمان، خانمه گۆرانیبێژی كورد، دوای تووشبوونی به په‌تای كۆرۆنا، ئێستا ڕه‌وشی ته‌ندروستی جێگیره.
جه‌نگین جه‌مال، هاوسه‌ری شیلان عوسمان، له‌باره‌ی ڕه‌وشی ته‌ندروستیی هاوسه‌ره‌كه‌ی به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ڕه‌وشی ته‌ندروستیی شیلان زۆر باشه و ئێستا هیچ كێشه‌یه‌كی نییه".
هه‌فته‌ی ڕابردوو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌واڵی تووشبوونی شیلان عوسمان به بڵاو كرایه‌وه.
ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه خه‌ڵكی سلێمانییه، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه.