كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەو ژنەی هەوڵی ژەهراویکردنی ترەمپی دا دەستگیر دەکرێت

ژنێک هەوڵی ژەهراویکردنی سەرۆکی ئەمریکای دا و لەسەر سنووری نێوان ئەمریکا و کەنەدا، دەستگیر کرا.

هەفتەی رابردوو نامەیەک بە پۆست بۆ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا نێردرا، بەڵام لەلایەن تیمە تایبەتییەکانی پشکنین، نامەکە پشکنرا و دەرکەوت ماددەی رەیسینی تێدا بووە، کە ماددەیەکی ژەهراوییە و بکوژە.

رۆژی یەکشەممە 20-9-2020، پۆلیسی ئەمریکا رایگەیاند، نامەکە لەلایەن ژنێکی کەنەدییەوە بۆ دۆناڵد ترەمپ نێردراوە.

دوای ئەو لێدوانەی پۆلیس، میدیا ئەمریکییەکان بڵاویان کردەوە، کە ژنەکە لەسەر پردی ئاشتی (Peace Bridge) لە ناوچەی بوفالۆ ویلایەتی نیویۆرک لەنێوان ئەمریکا و کەنەدا، دەستگیر کراوە.

هەروەک میدیا ئەمریکییەکان باسی دەکەن، ژنەکە لەکاتی دەستگیرکردنی دەمانچەیەکی پێبووە و تا ئێستاش هۆکاری ناردنی ئەو نامە ژەهراوییە بۆ ترەمپ نازاندرێ.