سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی نوێی ئەڵمانیا لە هەولێر کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی نوێی ئەڵمانیا لە هەولێر کرد

 

ئەمڕۆ یەكشەممە 20ی 9ی 2020، سەرۆك بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە كونسوڵی نوێی ئەڵمانیا لە هەولێر كرد و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.

لە دیدارەكەدا كلیمێنس سمتنێر كونسوڵی ئەڵمانیا وێڕای خۆناساندن سوپاسی دامودەزگەی هەرێمی كوردستانی كرد كە لە هەموو ئاستەكاندا مامەڵە و هەماهەنگیی باشیان لەگەڵ كونسوڵخانە و تیمی دیپلۆماسیی وڵاتەكەی لە هەرێم كردووە. هەروەها جەختیشی لە پشتیوانیی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان كردەوە.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ كونسوڵی نوێی ئەڵمانیا لە ئەرك و كارەكانیدا خواست.