باڵوێزی نوێی عێراق لە ئێران دەستبەكار بوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

باڵوێزی نوێی عێراق لە ئێران دەستبەكار بوو


ئەمڕۆ یەكشەممە نەسیڕ عەبدولموحسین باڵوێزی نوێی عێراق لە تاران دەستبەكار بوو، لەلایەن جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێشوازی كرا.


جێی باسە لەوەتەی مانگی ئاداری رابردووەوە، سەعد قەندیل باڵوێزی پێشووی عێراق لە تاران لەگەڵ جەواد زەریف كۆبووبووەوە بە مەبەستی ماڵئاواییكردن و كۆتاییهاتنی ئەركەكەی لە ئێران.


لەمبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاوی كردەوە كە نەسیڕ عەبدولموحسین نووسراوی متمانەپێدانی پێشكەشی جەواد زەریف كردووە.