ئەندامێکی لێژنەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن: هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دوادەخرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەندامێکی لێژنەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن: هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دوادەخرێت

پەرلەمانتارێکی عێراق پێیوایە هەڵبژاردنی پێشوەەختەی عێراق چەند مانگێک دوادەخرێت و لە کۆتایی ئەم خولەی ئێستای پەرلەمان، نزیک دەکرێتەوە.

عادل لامی، ئەندامی لێژنەی هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردن لە پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان رێککەوتوون لەسەر ئەوەی هەر پارێزگایەک بکرێتە چوار بازنەی هەڵبژاردن.

عادل لامی هەروەها رایگەیاندووە، زۆرینەی حزبە سیاسییەکان دەیانەوێ وەزیرەکان و پەرلەمانتارەکانیان لەسەر کاری خۆیان بەردەوام بن، ئەوەش بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان.

ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە هەڵبژاردنی پێشوەختە، بۆ مانگی 11ـی 2021 دوادەخرێت و حزبە سیاسییەکانی کێشەیان لەگەڵ ئەو وادە نوێیە نییە، چونکە ئەم خولەی هەڵبژاردن خۆی لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە.

پێشتر مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی 6-6-2021ـی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، دیاری کرد.