كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

20 رۆژە تەرمی گەنجێك لە زێی بچووكدا نەدۆزراوەتەوە

 

گەنجێكی كورد 20 رۆژە لە ئاوی زێی بچووك لە سنووری ناحیەی پردێی سەر بە پارێزگای كەركووك خنكاوە و تا ئێستا هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی تەرمەكەی بێ ئاكام بووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 20/9/2020، عەقید مازن غەریب، بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "تیمەكانی مەلەوانیی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان لە زێی بچووك لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجێكی كوردی خەڵكی ناحیەی پردێ بە ناوی (ئیبراهیم ستار) بەردەوامە، بەڵام تا ئێستە نەدۆزراوەتەوە".

ئەو بەرپرسەی پۆلیس، گوتیشی: ئەو گەنجە 20 رۆژ پێش ئێستا لە زێی بچووك مەلەوانی كردووە و لە ئەنجامدا خنكاوە".

ساڵانە لە وەرزی گەرمادا، گەشتیارێكی زۆر روو لەو ناوچانە دەكەن كە ڕووبار و زێیان لێیە و بەشێكیان بەهۆی ناشارەزایی شوێنەكان و كەمشارەزایی لە مەلەوانیدا، ژێر ئاو دەكەون و دەخنكێن.