له‌ هه‌رێمى كوردستان 444 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ هه‌رێمى كوردستان 444 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

 

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌رێمى كوردستان 444 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20/9/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 444 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 24 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ڕوونیش كراوه‌ته‌وه‌، له‌و 24 كه‌سه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، چواریان له‌ هه‌ولێر بوون، شه‌ش كه‌سیشیان له‌ سلێمانى بوون، 11 كه‌سی دیكه‌ش له‌ دهۆك بوون، سێ كه‌سیشیان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بوون.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٠٧)
١. پشکنین: (٤٤٤٦ پشکنینی نوێ)
(١٤٩٤ هەولێر)، (٦٩٠ سلێمانی، ٢١٣ گەرمیان)، (١٩٩٩ دهۆك)، (٥٠ هەڵەبجە)
٢. تووشبوو: (٤٤٤ تووشبووی نوێ)
(١٣٣ هەولێر)
(٨٩ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان)
(١٦٨ دهۆك)
(٢١ هەڵەبجە)
٣. چاکبوون: (٦٦٧ چاکبوون)
(٢٣٠ هەولێر)
(٢٠٥ سلێمانی، ٣٨ گەرمیان)
(١٦٨ دهۆك)
(٢٦ هەڵەبجە)
٤. مردن: (٢٤ مردن)
(٤ هەولێر)
(٦ سلێمانی)
(١١ دهۆك)
(٣ هەڵەبجە)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٤١٨٥٠٣ (١٥٥٢٩٩ هەولێر، ١٠٥٨٤١ سلێمانی، ١٥٣٥٤٩ دهۆك، ٣٨١٤ هەڵەبجە)
تووشبوون ٤١٠٠٢ (١٥٥١٣ هەولێر، ١٤٦٨٢ سلێمانی، ٩٤٢٥ دهۆك، ١٣٨٢ هەڵەبجە)
چاکبوون ٢٦٤٦٤ (١٢٠٥٨ هەولێر، ٩٥٥٨ سلێمانی، ٣٥٤٩ دهۆك، ١٢٩٩ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٣٠١٩ (٢٩٢٨ هەولێر، ٤٣٣٩ سلێمانی، ٥٦٩٨ دهۆك، ٥٤ هەڵەبجە)
مردن ١٥١٩ (٥٢٧ هەولێر، ٧٨٥ سلێمانی، ١٧٨ دهۆك ، ٢٩ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠ی ئەیلول ٢٠٢٠