شانۆگه‌ریی (باڵنده‌كانی گه‌رمیان) نمایش ده‌كرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شانۆگه‌ریی (باڵنده‌كانی گه‌رمیان) نمایش ده‌كرێت

 

بڕیار وایه‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، شانۆگه‌ریی (باڵنده‌كانی گه‌رمیان) نمایش بكرێت.

مۆفه‌ق لهۆنی، ده‌رهێنه‌ری شانۆگه‌رییه‌كه‌، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) چه‌ند وێنه‌یه‌كی له‌ كاتی ئاماده‌كاری شانۆگه‌رییه‌كه‌ بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، به‌ خۆپارێزیی ته‌ندروستییه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو شانۆگه‌رییه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌ هۆڵی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان له‌ سلێمانی نمایش ده‌كرێت.

شانۆگه‌رییه‌كه‌ باس له‌ پزیشكێكی كورد له‌نێو ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌كات، كه‌‌ هه‌وڵی ڕزگاركردنی كچه‌ كورده‌ ئێزدییه‌كان ده‌دات، ژماره‌یه‌ك ئه‌كته‌ری گه‌نج له‌ شانۆگه‌رییه‌كه‌دا ڕۆڵ ده‌بینن.