بەمەبەستی قسەکردن لەسەر پرۆسەی ئەلیکترۆنی لە فەرمانگە دادوەرییەکانی ههرێمى کوردستان، له هەولێر کۆبوونەوەی فراوانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڕێوە چوو.
ئهمڕۆ یهكشهممه 20/9/2020، بەمەبەستی قسەکردن لەسەر پرۆسەی ئەلیکترۆنی لە فەرمانگە دادوەرییەکانی ههرێمى کوردستان، له هەولێر کۆبوونەوەی فراوانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڕێوە چوو، ڕێکخراوی (USAID)ی ئەمریکی سەرپەرشتیاری کۆبوونەوەکى كرد، کە هەریەک لە وەزارەتی داد، فەرمانگەی دەد، دانووسی و ژوورەکانی پارێزەران تێیدا بەشدارن.
لە کۆبوونەوەکەدا ئازاد ڕۆستەم، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگە دادییەکان گوتی: "پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی فەرمانگە دادییەکان، بیرۆکەیەکی فراوانە کە ساڵانێکە بەرنامەمان هەیە، سەرەنجام دەستمان پێکردووە کە لە کۆی 65 فەرمانگەی دادوەری 33یان کراونەتە ئەلیکترۆنی، بەهۆی بڵاوبوونهوهى پهتاى کۆرۆنا کەمێک کارەکانمان دوا کەوت، ئەگینا پرۆسەکە ئێستا لە چەندین فەرمانگە جێبەجێ دەکران".
لەبارەی پرۆسەکەشەوە باسى لهوهش كرد: "ئەم پرۆسەیە زۆرترین لایەنی ئەرێنی هەیە ئەویش هەم لەڕووی تێچوو کەمتری تێدەچێ به بهرانبهر پێشوو، هەروەها کاتی کەمتر و ڕۆتینیشی کەم کردووهتەوە، ئەوە جگە لە پاراستنی بەڵگەنامەکان بەشێوەیەکی سەردەمیانە".
لەلایەن خۆشیەوە شۆخان حەمەڕەشید، سەرپەرشتیاری کۆبوونەوەکە ئاماژهى بهوه دا: "پرۆسەی هۆشیاریی سیستهمی ئەلیکترۆنی فەرمانگە دادوەرییەکان ماوەی سێ مانگ بەڕێوە دەچێ، لە شارەکانی ههرێمى کوردستان ئەنجام دەدرێ و مەبەستیش لێی ئاگاداری هاووڵاتییانە بۆ ئەو سیستهمە تازەیەی کە ئەمساڵ لە زۆرێکی فەرمانگە دادییەکان بەکار خراوە".
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لەشاری هەولێر ماوەی یەک ڕۆژ بەردەوام دەبێ و پاشان چەندین پۆستەر لە فەرمانگەکان هەڵدەواسرێن.