ئەمڕۆ شاندێکی ھەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەمڕۆ شاندێکی ھەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی دوو وەزارەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بچێتە بەغدا و دوو کۆبوونەوە لە بەغدا بەڕێوە دەچێت.

پەیامنێری (باسنیوز) رای گەیاند ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی٩ی٢٠٢٠ شاندی ھەردوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ درێژەدان بە کۆبوونەوە و گفتوگۆکان لەبارەی پرۆژە بودجەی سێ ساڵی داهاتووی عێراق، سەردانی بەغدا دەکەن.

لەبارەی کاتی کۆبوونەوەکانەوە گوتی بڕیارە لەم سەردانەدا شاندەکەی هەرێمی کوردستان دوو کۆبوونەوە ئەنجام بدەن و رۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆ ببنەوە.

ئامانج لەم سەردان و کۆبوونەوانەش گفتگۆکردنە لەسەر داڕشتنی ستراتیژیەتی پرۆژە بودجەی سێ ساڵی داھاتووی عێراق کە ھەرێمی کوردستانیش لە داڕشتنی ستراتیژیەتی پرۆژە بودجەدا بەشدار دەبێت.