كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

کازمی بڕیارێک دژی فەرماندەیەکی باڵای سوپای عێراق دەردەکات

سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانێک دژی فەرماندەیەکی باڵای سوپای وڵاتەکەی، دەردەکات.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، درەنگانی شەوی شەممە 19-9-2020، مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڕیاری رێگرتن لە گەشتی دەرەوەی بۆ فەریق روکن جەمیل شەممەری، یەکێک لە فەرماندەکانی سوپای وڵاتەکەی، دەرکردووە.

فەریق روکن جەمیل شەممەری لەلایەن دادگای زیقارەوە تۆمەتبار کراوە بە کوشتنی خۆپیشاندەرانی شارەکە.

مستەفا کازمی بە فەرمانەکەی جگە لە رێگرتن لە گەشتی دەرەوە لەو فەرماندەیە، بڕیاری وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەشی بە پێدانی مۆڵەتێکی 30 رۆژی بەو فەرماندەیە هەڵوەشاندووەتەوە، کە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی وڵات، وەری گرتبوو.

وێنەیەکی فەریق روکن جەمیل شەممەری