ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە 31 ملیۆن نزیک دەبێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە 31 ملیۆن نزیک دەبێتەوە

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 30 ملیۆن و 958 هەزار و 313 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ یەکشەممە 20-9-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، پیرۆ، کۆڵۆمبیا، مەکسیک، باشووری ئەفریقیا، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، چیلی، فەرەنسا، ئێران، بەریتانیا، بەنگلادیش، سعودیە، عێراق، پاکستان، تورکیا، ئیتاڵیا، فلیپین، ئەڵمانیا، ئەندەنووسیا، ئیسرائیل، ئۆکرانیا، کەنەدا، بۆلیڤیا، ئیکوادۆر، قەتەر، رۆمانیا، دۆمەنیکا، کازاخستان، پەنەما، میسر، بەلجیکا، مەغریبی عەرەبی، کوێت، هۆڵەندا، عومان، سوید و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 22 ملیۆن و  505 هەزار و 982 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 962 هەزار و 76 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو (2019) لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.