كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هەوڵێکی ژەهراویکردنی ترامپ پوچەڵ کرایەوە

 

تۆڕی (سی ئێن ئێن)ی ئەمەریکی ئاشکرای کرد، دەسەڵاتەکانی جێبەجێکاری یاسا لە کۆشکی سپی، لە چەند رۆژی هەفتەی رابردوودا بەستەیەکیان پێگەیشت، کە ماددەی ریسینی ژەهراوی تێدا بووە و ئاراستەی سەرۆک دۆناڵد ترامپ کراوە.

تۆڕەکە لە زاری بەرپرسێکی جێبەجێکاری یاسا گواستوویەتییەوە، کە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی و خزمەتگوزاریی نهێنی، لێکۆڵینەوە لەو بەستە ژەهراوییەدا دەکەن، کە ئاراستەی دۆناڵد ترامپ کراوە و مادەی ریسینی ژەهراوی تێدا بووە.  بۆ دڵنیابوون لە مادە ریسینەکە، دوو تاقیکردنەوەیان کردووە، دوای ئەوەی هەموو نامەکانی پۆستەی تایبەت بە کۆشکی سپی، بەر لەوەی بگەن بە کۆشک، پشکێندران، ئینجا توانییان لە بوونی ماددە ژەهراوییەکە دڵنیا ببنەوە. 

ماددەی ریسین گیراوەیەکی زۆر ژەهراوییە، لە دەنکی رووەکی گەرچەک دەردەهێنرێ، پێشتر لە چەندین کردەوەی تیرۆریستیدا بەکار هێنراوە.  دەتوانرێ لە شێوەی تۆز، یان دەنک، یاخود لە شێوەی دووکەڵ بەکار بهێنرێ، لە کاتی قووتدان یان هەڵمژینی، دەبێتە هۆی هێڵنج و رشانەوە و خوێنبەربوون لە گەدە و رێخۆڵە، دوای ئەوانیش  جگەر و سپڵ و گورچیلە دادەگرێ و بە هەرەسهێنانی سووڕی خوێن، کەسە دەکوژێ.