كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندێکی سنووری گوڵاڵە

 

 ژمارەیەک چەکداری رێکخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشیان کردە سەر گوندێکی سنووری ناحیەی گوڵاڵە-ی سەر بە قەزای خانەقین.

مەحمود دەلۆ، كارگێری لیژنەی ناوچەی گولاڵەی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: " کاتژمێر 10ی شەوی شەممە 19/9/2020، تیرۆریستانی داعش بە هاوەن بۆردومانی گوندی ئوم حونتەی سنووری ناحیەی گوڵاڵەیان کرد و پاشان بە چەکی قەناس تەقەیان لە دانیشتووانی گوندەکە کرد”.

گوتیشی: "دانیشتووانی بەرگریان لە خۆیان کردووە و ڕووبەڕووی چەکدارانی داعش بوونەتەوە و لە ئەنجامدا هاووڵاتییەک گیانی لەدەست داوە و یەکێکی دیکەش بریندار بوو”.

نیهاد محەمەد ، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، زانیاریەكانی بۆ (باسنیوز) پشتراستكردەوە و رایگەیاند، هێزی ئەمنییەکان ناوچەکەیان گەمارۆ داوە و چەکدارەکانی داعش هەڵاتوون.