لە كەركووك حەفت تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە كەركووك حەفت تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

 

گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك ڕایگەیاند، حەفت تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە شاری كەركووك گیانیان لەدەست دا.

سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ شەممە 19/9/2020، لە شاری كەركووك 185 كەس لە كۆرۆنا چاك بوونەوە و 75 كەسی دیكەش تووشی ئەو پەتایە بوون”.

گوتیشی: “هەر ئەمڕۆ لە شاری كەركووك، حەفت تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەست دا”.

تا ئێستا نزیكەی 12 هەزار كەس لە سنووری پارێزگای كەركووك تووشی كۆرۆنا بوونە و لەو ژمارەیەش 390 كەسیان گیانیان لەدەست داوە.