دوای ئه‌وه‌ى به چه‌ند سه‌عاتێك له ڕوودانى هه‌واڵى كوشتنى خێزانێكى هاوشاریى خۆم بیست له شارى به‌غدا، به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ زانیاریه‌كم هه‌بێت گوتم، بێ گومان ده‌بێت ئه‌م تاوانه وه‌ك تاوانێكى ئاسایى دزى و چهتگەریى ناسیاسى پۆلێن بكرێت.
بۆچى؟
ئه‌م چه‌ند خاڵه وه‌ڵامه‌كه‌ى منه:
- ئه‌مەریكا و ئەورووپا ده‌یانه‌وێت بیسه‌لمێنن، له سایه‌ى ئه‌م حكوومه‌ته‌ى ئێستاى عێراقدا، كه خۆیان پشتیوانیى ده‌كه‌ن و لایه‌نگرى ئه‌وه‌ن، كه بڵێن، حكوومه‌تێكه جیاوازیى له‌نێوان پێكهاته‌كاندا ناكات و هه‌وڵى سه‌رخستنى دیموكراسى ده‌دات، به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌دا له به‌غداى پایته‌ختدا نابێت خێزانێكى كوردى، ڕه‌شه‌كوژى بكرێن و بگوترێت تاوانه‌كه ڕه‌گه‌زپه‌رستانه و سیاسییه.
- به‌ڕێز موسته‌فا كازمى، كه دهستیاوى هاوڕێ و هاوشاریى خۆمان كاك به‌رهه‌م ساڵحه بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و هه‌مووشمان ده‌زانین كاك به‌رهه‌مى هاوڕێمان چۆن بووەته سه‌رۆك كۆمارى عێراق، ئاگادارى ئه‌وه‌ین، كه نابێت له‌سایه‌ى ئه‌ودا منداڵانى كورد و سلێمانى له به‌غداى پایته‌خت، به‌تایبه‌ت له‌م سه‌روبه‌نده‌دا، له خوێندا بگه‌وزێن.
- به‌تایبه‌ت له‌و ڕێكهوتهدا نابێت بگوترێت خێزانێكى كورد له‌به‌ر كوردبوونیان ده‌كوژرێن، چونكه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ى ویستى سیستمه. بۆیه ئه‌م خێزانه له چاهرهنووسیاندا بووه ببنه قوربانى، به‌بێ ئه‌وه‌ى مافى ئه‌وه‌یان پێ بدرێت، كه له‌سه‌ر كه‌یسێكى سیاسى كوژراون.
گوێم له هه‌واڵ گرتبوو، تومه‌ز ئه‌و دزه‌ى خێزانه هاوشارییهكهمى كوشتووه، هاتووه بۆ هه‌ولێر و هێزه خۆجێییه‌كانى كوردستان، ئازا ده‌ستگیریان كردووه.
ئاوه‌ها قسه‌كه‌ى من له سه‌ره‌تاوه ڕاست ده‌رده‌چێت. ڕووداوه‌كه دزییه و فڕى به تاوانى سیاسى و ره‌گه‌زپه‌رستییه‌وه نییه!
بێ گومان بەپێچه‌وانه‌وە، لاى من ڕووداوه‌كه سه‌رتاپا سیاسى و ڕه‌گه‌زپه‌رستى و بگره شۆڤێنییه.
لێم ده‌پرسیت: چۆن ئه‌م بڕیاره ده‌ده‌یت، له‌كاتێكدا سه‌رچاوه‌كانى ئاسایش و پۆلیسی كوردستان، به به‌ڵگه سه‌لماندییان ڕووداوه‌كه سیاسى نییه و ته‌نیا تاوانی دزییه؟
به‌رله‌وه‌ى وه‌ڵامه‌كانم له چه‌ند دێڕێكدا تۆمار بكه‌م، سه‌رنجت بۆ ده‌قى ڕاگه‌یاندن و لێدوانى لایه‌نى پۆلیس و ئاسایشى به‌غدا ڕاده‌كێشم سه‌باره‌ت به تاوانه‌كه، كه به ده‌ربڕینێكى هاوشێوه و نزیك و ورد له‌مه، وێنه‌یه‌كى درامیى وه‌حشیگه‌رانه‌ى تاوانه‌كه باس ده‌كات و پێداگرى له‌سه‌ر (دهستدرێژیكردنى سێكسیش) ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ى یه‌ك به‌ڵگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى پزیشكى هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌مه و بیسه‌لمێنێت، كه (شیلان)ى قوربانى، پاكیزه نییه!
دواتر ده‌ركه‌وت، وروژاندنى ده‌ستدرێژیى سێكسى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایشى عێراقییه‌وە بۆ تانهدانێكه له كورد و هیچ بنه‌مایه‌كى ڕاستیى نییه. وه‌ك دواتر لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌مه‌یان پشتڕاست كرده‌وه.
تێبینییه‌ك:
له بارودۆخى هاوشێوه‌دا خه‌ڵكى ده‌یانه‌وێت ئاڕاسته‌ى ڕووداوه‌كان له‌گه‌ڵ بۆچوونى سیاسى و تایفى و نه‌ته‌وه‌یى خۆیان هاوته‌ریب بكه‌ن و بیكه‌نه به‌ڵگه بۆ ڕاستیى بۆچوونه‌كانى خۆیان. یان بۆ قه‌ناعه‌ته ئایدۆلۆجییهكانیان، به‌بێ ڕه‌چاوكردنى مافى مرۆیى قوربانییه‌كان.
من به‌تایبه‌ت دژى ئه‌م جۆره له لێكدانه‌وه‌م. جا تاوانبار، یان قوربانى، له هه‌ر شوێنێك و له‌سه‌ر هه‌ر ئایین و ئایینزا و سه‌ر به هه‌ر نه‌ته‌وه و شوناسێك بێت.
ده‌مه‌وێت به چه‌ند خاڵێك وه‌ڵامى ئه‌وه بده‌مه‌وه، كه ئه‌م تاوانه نه‌ك هه‌ر سیاسییه، به‌ڵکوو ڕه‌گه‌زپه‌رستانه و شۆڤێنانهیه.
بۆ دروستكردنى وێنه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به وه‌ڵام، ناچارم به سه‌رپێیى و خێرایى هێندێك زانیارى تۆمار بكه‌م:
- له‌و خاڵه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌م، كه بریتى نییه له جۆرى تاوانه‌كه، كه دزییه و ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ بارودۆخى ئه‌و خێزانه كورده، كه دوای ئه‌وه‌ى له ساڵى په‌نجاكانه‌وه نیشته‌جێى شارى به‌غدا بوون، ناچار ده‌بن هه‌رچی ماڵ و حاڵه بیفرۆشن و پێ به جه‌رگى خۆیاندا بنێن و پشت له هه‌موو یادهورییهكانى ژیانیان بكه‌ن و به‌ناچارى ڕوو بكه‌نه‌وه كوردستان. له‌به‌رئه‌وه‌ى له به‌غدا سیاسه‌تى ڕه‌گه‌زپه‌رستیى نه‌ته‌وه‌یى و تایفى و ئایینى هه‌یه و هاووڵاتییانى ڕه‌سه‌ن ناتوانن له شوێنى خۆیان بژین. تاوانى گه‌وره به‌پێى هه‌موو ڕێسا و یاسا مرۆییه‌كان ئه‌مه‌یه و تاوانێكى دزیكرن ئه‌م ڕاستییه به‌درۆ ناخاته‌وه.
- پێش ئه‌وه‌ى (ئه‌بوو جه‌عفه‌رى مه‌نسووڕ) شوورا بۆ شارى به‌غدا دروست بكات، زۆربه‌ى گوند و نیشتهنییهكانى ده‌ورى به‌غدا كورد بوون. ناوچه‌كه‌ش له‌پێش ئیسلامه‌وه شوناسى كوردیى هه‌بوو. ناوى به‌غدادیش له (باخ) و (داد)ى كوردییه‌وه هاتووه. به‌پێى سه‌رچاوه‌ى عه‌ره‌به‌كان خۆیان، كه لێره‌دا له‌به‌رئه‌وه‌ى درێژه‌ى نه‌ده‌مێ، به ڕاگوزه‌رى (مه‌سعوودى) و (ئیبن به‌تووته)م لەبیره، خۆیان ده‌یسه‌لمێنن، له كه‌نداوى فارسییه‌وه هه‌تا ده‌ریاى ناوه‌ڕاست نیشته‌نى و گردبوونه‌وه‌ى كوردیى هه‌بووه.
- (عەلى ئەلوەردى) كۆمه‌ڵناسى عێراقیى بهنام و ده‌نگ، له كتێبى ((تاریخ العراق الحدیث)دا ده‌ڵێت: “ژماره‌ى كوردانى فه‌یلى له عێراق له ساڵى 1914دا، له كۆى 350 هه‌زار كه‌سى دانیشتووى به‌غدا، 50 هه‌زاریان كوردانى (فه‌یلى) بوون. ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ژماره‌ى كوردانى غه‌یره فه‌یلى بخرێته سه‌ر، له‌و سه‌رده‌مه‌دا، كه كوردى جوو و مه‌سیحى و كوردانى تری غه‌یره فه‌یلى له‌و هۆزه كوردانه‌ى، كه پێش ئیسلام له ناوچه‌كه‌دا نیشته‌جێ بوون، ده‌كاته ئه‌وه‌ى بڵێین، كورد له نیوه‌ى دانیشتوانى به‌غدا زیاتر بووه.
- هه‌موو داتاكانى تری سه‌رچاوه ناكوردییه‌كان ده‌یسه‌لمێنن، ژماره‌ى كورد له به‌غدا له زۆربه‌ى كاتدا ئه‌گه‌ر نزیكه‌ى نیوه‌ى دانیشتوانى به‌غدا نه‌بووبێت، له سێیه‌كى دانیشتوانى ڕه‌سه‌نى كه‌متر نه‌بووه.
- له‌دواى ده‌ركردنى زۆربه‌ى كوردانى جوو و مه‌سیحى و پێكهاته‌ى تر‌ى هۆزه هه‌ره دێرینه‌كانى كورد له به‌غدا، ده‌ركردنى فه‌یلییه‌كان له كۆتایى حه‌فتاكان و هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوودا، ساڵى هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و هه‌شت، له ده‌مى سه‌رۆك (مام جه‌لال)م بیستووه، كه به‌نهێنى كه‌سێكى ڕاسپاردووه بۆ لاى (ساماڵ مه‌جید فه‌ره‌ج)، وه‌زیرى ئه‌وكاته‌ى به‌عس، بۆ زانینى ژماره‌ى كوردانى به‌غدا. ئه‌و كه‌سه‌ش تێكۆشه‌رى دێرین مامۆستا (ئیبراهیم میرانى) بووه. به‌پێى وه‌ڵامى وه‌زیرى پلاندانانى ئه‌وده‌مه‌ى عێراق، ژماره‌ى كورد له به‌غدا تا ئه‌وكاته له ملیۆن کەس زیاتر بووه. بێ گومان باسى ژماره‌ى كورد ناكه‌م له ناوچه غه‌یره كوردستانییه‌كانى عێراق، كه زۆر زۆرتر ده‌كات.
- ئێستا و به‌هۆى پاكتاوى ڕه‌گه‌زپه‌رستانه و سیاسه‌تى شۆڤێنییانهوه، ژماره‌ى كورد له به‌غدا و عێراق له چه‌ند ده هه‌زارێك تێناپه‌ڕێت.
- به‌پێى داتاكانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاییینى هه‌رێمى كوردستان، به‌ر له ساڵى 2003 نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن و هه‌شت سه‌د هەزار مه‌سیحى له دانیشتوانى ڕه‌سه‌نى عێراق بوون. ئێستا به‌هۆى سیاسه‌تى شۆڤێنى و ڕهگهزپهرستانهى سایه‌ی سیستمى دیموكراتیى عێراقه‌وه، یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار مه‌سیحى وه‌ك په‌ناهه‌نده چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى عێراق و ته‌نیا نزیكه‌ى سێ سه‌د هه‌زار مه‌سیحى له هه‌موو عێراقدا ماون. ئه‌مانه‌ش زۆربه‌یان له كوردستان ده‌ژین.
- ئه‌وه‌ى له سایه‌ى سیستمى دیموركراسیى عێراقیدا به‌سه‌ر كورد و مه‌سیحى و كه‌مینە ئایینى و تایفییهكاندا هاتووه، (به عه‌ره‌بى سوننه‌شه‌وه) زۆر خراپتره له‌وه‌ى، كه به‌سه‌ر ئه‌م پێكهاتانه‌دا هاتووه، له‌سایه‌ى ئه‌و ڕه‌گه‌زپه‌رستى و شۆڤێنییهتهى هه‌ردوو ڕ‌ژێمى سیوكراتیى ئێران و توركیا پێڕه‌وى ده‌كه‌ن.
لێره‌وه ده‌مه‌وێت بڵێم، هه‌موو ئه‌م تاوانانه، كه ڕاگواستن و هه‌ڵكه‌ندنى دانیشتوانى ڕه‌سه‌نه له‌سه‌ر زێدى خۆیان و له سایه‌ى سیستمى دیموكراسیى عێراقدا به‌ڕێوه ده‌چێت، له قێزه‌ونترین تاوانه‌كانن. بۆیه ئه‌و تاوانه‌ى به‌رامبه‌ر به خێزانه كورده‌كه‌ش كراوه، نموونه‌ى ئه‌م تاوانه‌ن، كه تا ئه‌وپه‌ڕى شۆڤێنییانه و سیاسییه.
دهمێنێنێتهوه بە ڕاگوزه‌رى دوو پرسیار بكه‌م.
پرسیارى یه‌كه‌م، له نوێنه‌رانى كورد ده‌كه‌م:
ئایا ئێوه نوێنه‌رى ده‌وڵه‌تى عێراقن له كوردستان، یاخود نوێنه‌رى كوردستانن له عێراق؟ كه به‌شێكتان جگه له‌وه‌ى ئه‌م ئه‌ركه‌ى خۆتان له‌یاد كردووه، له‌جیاتى ئه‌وه‌ى به‌دواى داكۆكیكردنه‌وه بن له مافى هاووڵاتییانى كوردستانى، بوونه‌ته شایه‌ر و لۆتى و بانگه‌شه بۆ عێراقێكى دیموكراسى ده‌كه‌ن، كه تێیدا هاونیشتمانییانى ڕه‌سه‌ن دووچارى پاكتاوكردن و ڕاگواستن ده‌بن؟!
پرسیارى دووه‌م، له سیاسییه‌كان و سه‌ركرده‌كانى هه‌رێم ده‌كه‌م:
بۆچى له‌به‌رده‌م سیاسه‌تى ڕه‌گه‌زپه‌رستانه و شۆڤێنیدا بێ باكن و ئه‌م كه‌یسه به‌هێند وه‌رناگرن، له‌به‌رده‌م به‌عه‌ره‌بكردن و تایفه‌گه‌ریدا ده‌سته‌وەستان و قڕوقهپتان كردووه و لایه‌نگیریى دیموكراسییه‌ك ده‌كه‌ن، كه تا ئه‌وپه‌ڕى شۆڤێنییه؟
ده‌توانم وه‌ڵامى هه‌ردوو پرسیاره‌كه بده‌مه‌وه، به‌ڵام كه وه‌ڵام ناده‌مه‌وه، ده‌مه‌وێت بڵێم:
ته‌نیا یه‌ك دز ناتوانێك ئه‌وه بسه‌لمێنێت، كه خێزانه كورده‌كه‌ى به‌غدا قوربانیى تاوانى سیاسی و شۆڤێنى و ڕه‌گه‌زپه‌رستى نین.
ده‌شمه‌وێت سه‌باره‌ت به‌وه شتێكى زیاتریش بڵێم، كه دزانى زۆر گه‌وره‌تریش له‌و دزه، ناتوانن بیسه‌لمێنن، به‌و هه‌موو شۆڤێنییه‌ت و ڕهگهزپهرستییهى دژى دانیشتوانى ڕه‌سه‌ن ده‌كرێت، عێراق وڵاتێكى دیموكراسییه!