كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بێشكچی لەبارەی سووتاندنی ئەرشیفەكەی هەڵەبجە: ئەم هێرشانە دوژمنانی كورد دڵخۆش دەكەن

”قوتابخانەی بارزانی زمان و كولتوور لە نەوەیەكەوە بۆ نەوەیەكی دیكە دەگوازێتەوە“

دۆستێكی دێرینی گەلی كورد لەبارەی سووتاندنی ئەرشیف و دامەزراوە فەرمییەكانی هەڵەبجە رای دەگەیەنێت كە ئەو كەسانەی هێرشەكەیان ئەنجام داوە، ”نەگەیشتوونەتە هەستی نەتەوەیی“.

ئیسماعیل بێشكچی، نووسەری گەورەی تورك و دۆستی دێرینی گەلی كورد لە نووسینێكیدا بە ناونیشانی (سووتاندنی ئەرشیفی هەڵەبجە و هێرشكردنە سەر پارتی دیموكراتی كوردستان) ئاماژەی بەوە داوە كە لە شەوی ٢٢ لەسەر ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠ لە هەڵەبجە، خۆپێشاندان بەڕێوەچوو و بینا حکومییەکان ئاگریان تێبەر درا كە لە میانی خۆپیشاندانەكەدا ئەرشیفی هەڵەبجەش سووتێنرا.

باسیشی لە قسەكانی كوێستان ئەكرەم، سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە كردووە كە گوتبووی: ”ئەو ئەرشیفانەی شارەکە کە تەنانەت لە کیمیابارەکەی ١٩٨٨یشدا زیانیان بەرنەکەوتبوو، لە خۆپێشاندانەکەدا سووتێنران''.

بێشكچی ئاماژەشی بەوە داوە كە خۆپێشاندەران جگە لە بینا حکومییەکان، بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستانیشیان لە هەڵەبجە سووتاندووە. ”ئەمە زیانی ١٠٠ ملیۆن دینار (٨٣ هەزار دۆلار)ی لێکەوتەوە. بەرپرسی رێکخستنەکانی پ.د.ک. لە هەڵەبجە، بەسام عەلی گوتی (ئەوەی پێویستە پرسیاری لەبارەوە بکرێت، ئەوەیە بۆچی کەسانێک بە تایبەت پارتییان کردە ئامانج؟ چونکە جگە لە ئێمە هێرشیاننە کردە سەر بینای هیچ حزبێکی دیکە. لە کاتێکدا زۆرجار ئێمە لە نێوان ئیدارەی خۆجێیی و خەڵکدا نێوەندگیریش دەبین“.

ئەو دۆستە دێرینەی گەلی كورد تیشكی خستۆتە سەر ئەوەی كە ئەمە یەکەمجار نییە لە هەڵەبجە ڕووداوێكی لەم شێوەیە ڕووبدات، چەند ساڵێک لەمەوبەریش دیسانەوە پەیکەری کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە لە لایەن چەند خۆپیشاندەرێكەوە خاپوور کرا. بۆیە بێشكچی دەڵێت: ”روونە کە ئەو جۆرە چالاکییانەی خەڵکێکی کۆمەڵکوژکراو هیچ سوودێکیان بۆ کورد نییە. ئەم جۆرە چالاکییانە تەنیا دوژمنانی کورد دڵخۆش دەکەن. هەروەها نیشانی دەدات کە ئەنجامدەرانی نەگەیشتوونەتە هەستی نەتەوایەتی. بەتایبەتیش ئەنجامدانی کارێکی وەها لە هەڵەبجەی کۆمەڵکوژکراو زۆر جێگەی تێفکرینە“.

ئیسماعیل بێشكچی ڕاشكاوانە نووسیویەتی: ”قوتابخانەی بارزانی دامەزراوەیەک نییە تەنیا قورئان، فەرموودە، فیقهوگوتە، عەرەبی، رێزمان و شتیتر)س لێ بخوێنرێت، بەڵكوو دامەزراوەیەکە زمان و کولتوور کە بەرهەمهێنەری کوردایەتین، لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی دیکە دەگوازێتەوە. بێگومان لەو قوتابخانەیەدا وانەیەک بە ناوی کوردایەتی نییە، بەڵکو ئەمانە بەرهەمی هەست و بیرۆکەی قوتابخانەی بارزانین کە لە چوارچێوەی بەرهەمی پەیوەندییە مرۆییەکانی ئەو قوتابخانەیەدان.  لە قوتابخانەکەدا وانەی تایبەت بە ئەحمەدی خانی و مەلای جزیریش نین، بەڵام ئەوانەی لە قوتابخانەی بارزانی پەروەردە دەبن، بێگومان بە دیداری ئەحمەدی خانی، مەلای جزیری، فەقێی تەیران و حاجی قادری کۆیی شاد دەبن کە ئەمانە لە بیرمەندانی کوردن. زۆر روونە کە قوتابخانەکە فێرگەیەکی کوردییە“.

بۆ خوێندنەوەی دەقی وتارەكە، كلیك لێرە بكە.