كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەڤیدیۆ.. لە عەفرین منداڵێکی کورد بە تەقەی چەکدارێکی میلیشیاکان کوژرا

 

ئەمرۆ شەممە 19/9/2020، منداڵێکی کورد لە شاری عەفرین بەدەستی چەکدارێکی میلیشیاکانی سەر بە تورکیا کوژرا.

مستەفا شێخۆ، چالاکوانی کورد بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "چەکدارێکی سەر بە میلیشیای فرقەی 9 لە شەقامی ڤێلات لە عەفرین کە هاموشۆیەکی زۆری خەڵکی مەدەنی لەسەرە بەشێوەیەکی هەرەمەکی تەقەی کردووە و لە ئەنجامدا منداڵێکی کورد بە ناوی (یوسف محەمەد عوسمان) فیشەکێکی بەرکەوتووە و دەستبەجێ گیانی لە دەستدا".

هەروەها ئەو چالاکوانە کوردە روونیشیکردەوە، کە ئەو منداڵەی کوژراوە لەوکاتەدا لەگەڵ باوکی لەسەر ماتۆرسکیل بووە.