وەزیری کۆچی عێراقی داوای پلانێکی نیشتمانی بۆ پاراستنی ژنان دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزیری کۆچی عێراقی داوای پلانێکی نیشتمانی بۆ پاراستنی ژنان دەکات

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق داوای دانانی پلانێکی نیشتمانی بۆ پاراستنی ژنانی وڵاتەکەی، دەکات.

ئەمڕۆ شەممە 19-9-2020، خاتوو ئیڤان جابرۆ، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، کە لە بەغدا ساز کرا، رایگەیاند، ئێستا چەرخی تەکنۆلۆجیا و ئازادیی ژنانە و پێویستە بە چاوێکی کەم سەیری کاریگەریی ژنان نەکرێت.

ئیڤان ڤابرۆ هەروەها رایگەیاند، پێویستە پلانی نیشتمانی بۆ پاراستنی ژنان دابنرێت و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا و رێکخراوەکانی تایبەت بە ژنان بکرێت.

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق داواشی کرد یاسای تایبەت بە ژنە رزگاربووەکانی کوردانی ئێزدی لەژێر دەستی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و یاسای راگرتنی توندوتیژیی دژی ژنان پەسەن بکرێن.

ئیڤان جابرۆ جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە رێکاری تایبەت و گونجاو بۆ گۆڕینی شێوازی ژیانی کۆمەڵایەتیی و کولتوری بگۆڕێت.