باوبۆرانێكی كەموێنە ئەو دوورگانەی گرتووەتەوە، كە كەوتوونەتە سەر دەریای ئایۆنی ڕۆژئاوای یۆنان و پێشبینی دەكرێ هەندێ شوێنی دیكەی وڵاتەكەیش بگرێتەوە.
دوێنێ هەینی 18/9/2020، ده‌زگای پاراستنی مه‌ده‌نیی یۆنان ڕای گەیاند، كە باوبۆرانێكی بێ هاوتا ئه‌و دوورگانه‌ی گرتووەته‌وه، كه لەسەر ده‌ریای ئایۆنی ـ رۆژئاوای یۆنانن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاگركوژێنه‌وه‌ی وڵاتەكەیش هۆشداریی داوە لەوەی باوبۆرانێكی بێهاوتا له ده‌ریای ناوه‌ڕاست هه‌ڵی كردووه و رۆژئاوای یۆنانی گرتووەته‌وه و له ئه‌نجامدا شه‌قامه‌كانی ژێر ئاو خستووه و دارودرخته‌كانی شكاندووه و كاره‌بای ئەو دوورگانەی كیفالۆنیا و زاكینسۆس و ئیساكای بڕیوه، ، كه ده‌كه‌ونه سه‌ر ده‌ریایی ئایۆنی و ناوچه‌كانی رۆژئاوای بیلوبونیزه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاگركوژێنه‌وه ئه‌وەیشی ئاشكرا كردووه، كه 600 په‌یوه‌ندییان بۆ بەهاناوەهاتن پێ گه‌یشتووه و داویان بەدەمەوەچوونیان لێ كردوون.
سه‌رۆكی شاره‌وانییەكان كیفالۆنیا، سیفیۆلۆس، میتچالاتوس، گوتوویه‌تى: "قوربانیی گیانیمان نییه". به‌ڵام زیانێكی زۆر به‌ره خانووه‌كان و ژێرخانی ئابووریی ناوچه‌كان كه‌وتووه.
باوبۆرانه‌كه، كه پێی ده‌گوترێ (ئیانوس)، نیوه‌ڕۆی دوێنێ نیمچه‌دوورگه‌ی بیلوبونیزی رۆژئاوایشی گرتووەته‌وه.
ئیفسیمیس كارایسكۆس، سه‌رۆكی شاره‌وانیی لامیا ـ ناوه‌ڕاستی یۆنان، له لێدوانێكی بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی (سكای نیوز)ى به‌ریتانى كه ئه‌و ناوچەیەیش به هۆی باوبۆرانه‌كەوە ڕووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی زۆر بووه‌ته‌وه، گوتی: "خه‌ڵكانێكمان له ناوچه ژێرئاوكه‌وتووه‌كان رزگار كردووه و به‌شێكی رێگەكانیشمان داخستوون".
بۆ یه‌كه‌مین جار ئه‌و جۆره باوبۆرانه ساڵی 1995 به‌دیار كه‌وتووه و به‌م ساڵانه‌ی دوایی چەند جارێك دووباره بوونەته‌وه و له ساڵانی 2017 و 2018، بەهۆی ئەو جۆرە ڕووداوانەوە، 25 كەس بوونە قوربانی و سه‌دان كەسی دیكه ماڵبەدەر بوون.