كەسێك لە هەولێر بە هۆی كێشەی خێزانییەوە ئۆتۆمبێلەكەی سوتاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كەسێك لە هەولێر بە هۆی كێشەی خێزانییەوە ئۆتۆمبێلەكەی سوتاند


ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی هاووڵاتییەك لە گەڕەكی سەروەرانی هەولێر، بە هۆی كێشەیەكی خێزانیەوە ئۆتۆمبێلەكەی خۆی سوتاند.


بەرگری شارستانیی پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوە داوە کاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ پەیوەندییان پێوە کراوە کە ڕووداوێکی سوتانی ئۆتۆمۆبیل هەیە لە گەڕەکی سەروەران، دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە، دوای لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوتووە خاوەنەکەی بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە، سوتاندوویەتی.


ئەوەشی ڕوون كردووەتەوە كە هۆکاری زۆر سوتانی ئۆتۆمبێلەکە، بەکارهێنانی بڕێكی زۆری بەنزین بووە بۆ سوتاندنی ئۆتۆمۆبێلەکە.