200 هه‌زار گه‌شتیار سەردانی سەیرانگەكانی سنووری هه‌ولێریان كردووه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

200 هه‌زار گه‌شتیار سەردانی سەیرانگەكانی سنووری هه‌ولێریان كردووه‌


بەڕێوەبەرایەتیی گه‌شتوگوزارى هه‌ولێر رایگه‌یاند له‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ مانگێدا نزیكه‌ى 200 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانى ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانى سنوورى هه‌ولێریان كردووه‌، كه‌ زۆربه‌یان له‌ پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراقه‌وه‌ هاتوون.


نه‌ریمان فازڵ به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌ریاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى گه‌شتوگوزارى هه‌ولێر به‌ (باسنیوز)ى راگه‌یاند "دواى هه‌ڵگرتنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نێوان پارێزگاكان و سووككردنى رێكاره‌كانى خۆپارێزی له‌ په‌تاى كۆڕۆنا، ژماره‌یه‌كى زۆر گه‌شتیار به ‌تایبه‌ت له‌ پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراقه‌وه‌ سه‌ردانى ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێریان كردووه‌".


راشیگه‌یاند "له‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ مانگێكدا، له‌ 20ى ئابه‌وه‌ تا 15ى ئه‌یلوول، نزیكه‌ى 200 هه‌زار گه‌شتیار روویان له‌ سه‌یرانگا و هاوینه‌ هه‌واره‌كان كردووه‌، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ كه‌رتى گه‌شتیاریى جووڵه‌یه‌كى زۆرى تێكه‌وتووه‌ و زۆربه‌ى زۆرى هۆتێل و میوانخانه‌ و چێشتخانه‌كان پڕ بوون له‌ گه‌شتیار".


ئاماژه‌ى بە‌وه‌ش كرد "تیمى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گه‌شتوگوزارى هه‌ولێر له ‌بازگه‌كانه‌وه‌ رێنمایى گه‌شتیاران ده‌كه‌ن و كارئاسانیان بۆ ده‌كه‌ن، ئەمەش له ‌رێگه‌ى پێدانى بروشور و پۆسته‌رى تایبه‌ت و دانانى رێبه‌رى گه‌شتیاری له‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان".