یونیسێف: كۆرۆنا 150 ملیۆن منداڵی جیهانی تووشی هەژاری كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

یونیسێف: كۆرۆنا 150 ملیۆن منداڵی جیهانی تووشی هەژاری كرد


بەپێی ئامارێكی نێودەوڵەتی، پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بووەتە هۆی ئەوەی 150 ملیۆن منداڵی دیكەی جیهان بكەونە ناو بازنەی ژیانی هەژارییەوە.


ڕێكخراوی یونیسێف بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی "منداڵان ڕزگار بكەن"، ڕاپۆرتێكیان لەبارەی دۆخی منداڵ لە جیهان بڵاو كردووەتەوە و نووسیویانە بە هۆی هاتنی پەتای كۆرۆناوە، ڕێژەی منداڵە هەژارەكان لە جیهاندا بە 15% زیادی كرد و ئێستا كۆی گشتیی منداڵە هەژارەكان لە جیهاندا یەك ملیار و دووسەد ملیۆنە.


هنریتا فور كە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری رێكخراوی یونیسێفە دەڵێ "ئێمە لە سەرەتای قەیرانەكەداین، بە داخەوە لە چەند مانگی داهاتوودا ژمارەی منداڵە هەژارەكان بەرەو زیادبوون دەچێ، لەم دۆخەشدا ئەركی حكوومەتەكانە كە گرنگی سیستەمی پاراستنی كۆمەڵایەتی بدەن".


هەروەها ئێنجر ئاشینگ بەرێوەبەری دامەزراوەی منداڵان ڕزگار بكەن دەڵێ منداڵان دوای ئەوەی لە خوێندن دەردەهێندرێن و بە داخەوە بە شێوەیەكی زۆرەملێ كاری قورسیان پێدەكرێت، ئەمەش كێشەیەكی دیكەیە كە بەرۆكی منداڵانی جیهانی گرتووە.