فیلمی "بارهەڵگری زێڕ"ی توورەج ئەسڵانی بە ئۆنلاین نمایش دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فیلمی "بارهەڵگری زێڕ"ی توورەج ئەسڵانی بە ئۆنلاین نمایش دەکرێت


فیلمی سینەمایی "بارهەڵگری زێڕ" لە دەرهێنان و بەرهەمهێنانی سینەماکاری کورد توورەج ئەسڵانی، لە ڕێگای ماڵپەڕەکانی فیلمیۆ و نماوا، بە شێوەی ئۆنڵاین نمایش دەکرێت.


فیلمی سینەمایی بارهەڵگری زێڕ "Gold Runner" لە دەرهێنان و بەرهەمهێنانی سینەماکاری کورد توورەج ئەسڵانی، لە نووسینی هاوبەشی توورەج ئەسڵانی و هادی نادییە، کە لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرە نێودەوڵەتییەکانی فیلمدا لە ئاستی جیهان نمایش کراوە، چەندین خەڵاتی گرنگی بەدەست هێناوە، بە هۆی بارودۆخی سینەماکانی ئێران و بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆناوە، نمایشە ئینتەرنێتیەکەی لە ڕێگای ماڵپەڕی "فیلمیۆ" بە ناونیشانی www.filimo.com و ماڵپەڕی "نماوا" بە ناونیشانی www.namava.ir دەستی پێکردووە، هۆگرانی هونەریی سینەما دەتوانن بە کڕینی بلیت، لەم دوو ڕێگایەوە بە شێوەی ئۆنڵاین ئەم بەرهەمە سینەماییە ببینن.


لە فیلمی سینەمایی "بارهەڵگری زێڕ"دا کۆمەڵێک ئەکتەری ناوداری سینەمای ئێران ڕۆڵیان بینیوە، لەوانە ژالە سامتی، ئەکتەری ناوداری کورد سەعید ئاقاخانی، پەیام ئەحمەدی نیا، لوتفوڵڵا سەیفی، حەسەن زاهیدی، داود محەمەدئابادی، عەلیڕەزا مێهران، ئومید ڕووحانی، محەمەد فەراهانی، مەحموود شەفیع خانی، ڕەزا شەفیع خانی و ئەمین فەرزانە.


بارهەڵگری زێڕ کە لەلایەن کۆمپانیای بڵاوکەرەوەی نێودەوڵەتی "ئاڕت هوود" Arthood لە ئاستی دنیادا بڵاودەبێتەوە، بۆ یەکەمین جار لە سی و حەفتەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی فەجر لە وڵاتی ئێران نمایش کرا و کاندیدی خەڵاتی باشترین فیلمی یەکەم و دووهەمی ئەم ڕووداوە گرنگەی سینەما بوو.