سلێمانی یادی مەرزیە فەریقی كردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سلێمانی یادی مەرزیە فەریقی كردەوە


ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ھونەرمەندان و ڕۆشنبیران، ڕێوڕەسمێک بۆ یادی ١٥ ساڵەی کۆچی دوایی خانمە هونەرمەندی کورد مەرزییە فەریقی، لە گۆڕستانی گردی سەیوانی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.


لە ڕێوڕەسمەکەدا جگە لە باسکردنی ژیانی ھونەریی ھونەرمەندی کورد مەرزییە فەریقی، لەلایەن عاشقانی دەنگی ئەو ھونەرمەندەوە چەند تابلۆیەكی هونەری و چەپکە گوڵی ڕێز و وەفا لەسەر مەزارەکەی دانرا و یادی مەرزیە فەریقی بەرز گیرا.


کارام محەمەد ئەندامی ڕێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی ھونەری بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند مەرزیە فەریقی وەک ژنێکی ئازا و شۆڕشگێڕ ھونەرمەندێکی پێشەنگ و مەزنە ھەموو ئەو شتانەی کە بۆ ھونەرمەندێک پێویستە لە خودی ئەو ھونەرمەندەدا ھەبووە و کۆچی دوایی ئەو ھونەرمەندە بۆشاییەکی گەورەی بۆ ھونەری کوردی دروست کردووە.


گوتیشی، مەرزیە فەریقی کاتێک کۆچی دوایی دەکات، دەگاتە لوتکەی ھونەری ڕەسەنی کوردی ھێندە بەجۆش و خرۆشەوە گۆرانی گوتووە، خەڵکی کوردستان چاوەڕێی مژدانەی بەرھەمێکی نوێی ئەو ھونەرمەندە بوون، بەڵام بەداخەوە ١٥ ساڵ پێش ئێستا کۆچی دوایی مەرزیە فریقی دەبێتە ھەواڵێکی دلتەزێن بۆ خەڵکی کوردستان.