سلێمانی.. بڕێکی زۆر دەرمانی نایاسایی لە ماڵێکدا دۆزرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سلێمانی.. بڕێکی زۆر دەرمانی نایاسایی لە ماڵێکدا دۆزرایەوە

بڕێکی زۆری دەرمانی نایاسایی لە ماڵێکدا لە سلێمانی دۆزرایەوە و بەرپرسێکی شارەکەش روونکردنەوە دەدات.

لەشکر حەمید، سەرۆکی لێژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، بە (باسنیوز) ی راگەیاند، دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوە، تیمێکی قایمقامیەتی چووەتە سەر ماڵەکە و پشکنینیان کردووە.

لەشکر حەمید هەروەها رایگەیاند، کە لە ماڵەکەدا، ”بڕێکی زۆر“ دەرمان، کە بەشێوەی نایاسایی گەیەندرابووە سلێمانی، دەستی بەسەردا گیرا.

ئەو بەرپرسەی قایمقامیەتی سلێمانی جۆری دەرمانەکانی ئاشکرا کرد، کە تایبەت بوون بە زیادکردن و کەمکردنەوەی کێش، بەھێزکردنی جەستە، نەخۆشییە دەرونیەکان، ڤیتامین C و نەخۆشیە درێژخایەنەکان.