بانکی نێودەوڵەتی: بووژانەوەی ئابووریی جیهان پێنج ساڵی دەوێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بانکی نێودەوڵەتی: بووژانەوەی ئابووریی جیهان پێنج ساڵی دەوێت

پسپۆڕێکی بانکی نێودەوڵەتی پێیوایە بووژانەوەی ئابووریی جیهان دوای پەتای کۆرۆنا، پێنج ساڵی دەوێت.

بەهۆی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا، کە تا ئێستا زیاتر لە 30 ملیۆن کەس لە جیهان تووشی بوون، نرخی نەوت گەیشتە 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کە کەمترین ئاستە لە نزیکەی 30 ساڵی رابردوو.

بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و پەتای کۆرۆناشەوە، زۆربەی چالاکییە ئابوورییەکانی جیهان لەکار وەستان و زۆرینەی وڵاتان تووشی قەیرانی دارایی بوون.

کارمن راینهارت، پسپۆڕی بانکی بانکی نێودەوڵەتی لە کۆنگرەیەکی ئابووری لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا، رایگەیاندووە، قەیرانی دارایی، کە دوای کۆرۆنا سەری هەڵداوە، کاریگەرییەکەی لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێک جیاواز دەبێت، ”وڵاتە هەژارەکان زیانێکی گەورەتریان بەر دەکەوێت“.

کارمن راینهارت هەروەها رایگەیاندووە، ئابووریی وڵاتان دەبوژێتەوە، بەڵام پێویستیی بە کاتە، ”بوژانەوەی تەواوەتیی ئابووریی جیهانی پێنج ساڵی دەوێت“.