تەقینەوەیەک لە بەغدا رووی دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تەقینەوەیەک لە بەغدا رووی دا

تەقینەوەیەک لە بەغدای پایتەختی عێراق رووی دا.

ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز) لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە تەقینەوەکە ئەمڕۆ هەینی 18-9-2020 لە ناوچەی شەعب لە بەغدا، رووی داوە.

تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە و زیانە مرۆیی و ماددییەکانی نەزاندراوە.

بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق، دەیان گرووپ و میلیشیای تیرۆریستی، تائیفی و توندڕەو لە بەغدا و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بڵاو بوونەتەوە.

ئەو گرووپ و میلیشیایانە بەردەوام کردەی تیرۆریستی و تاوانکاری بۆ بەرژەوەندیی ئەو لایەنانەی کاریان بۆ دەکەن، ئەنجام دەدەن.