دوایین زانیاری لەبارەی ڕەوشی تەندروستیی شیلان عوسمان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دوایین زانیاری لەبارەی ڕەوشی تەندروستیی شیلان عوسمان

شیلان عوسمان، خانمە گۆرانیبێژی کورد، دوای توشبوونی بە پەتای کۆرۆنا ئێستا ڕەوشی تەندروستی باشترە و لە ماڵەوە پشوو دەدات.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ ھەینی 18-9-2020، ڕەوشی تەندروستیی شیلان عوسمان لە ڕۆژانی دیکە باشترە و لە ماڵەوە چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.

دوای ئەوەی لە تۆمارە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی خراپبوونی ڕەوشی تەندروستی ئەو خانمە گۆرانیبێژە بڵاو کرایەوە، درەنگانی شەوی پێنجشەممە، شیلان عوسمان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ڕەوشی تەندروستی خۆی بڵاو کردەوە و ڕەتی کردەوە کە ڕەوشی تەندروستی بەو شێوەیە خراپ بێت.

شیلان عوسمان، خەڵکی شاری سلێمانییە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.