ڕۆژی پێنجشەممە كتێبی “دەف” بۆ وانەكانی میوزك لە شاری هەولێر بڵاوكرایەوە.
بە ئامادەبوونی فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و سەید ئەحمەد رواندزی، بەڕێوەبەری هونەرەکانی موزیک و ژمارەیەک لە هونەرمەندان و رۆشنبیران لە شاری هەولێر، رێوڕەسمی واژووکردن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (دەف)، بۆ وانەکانی موزیک بە ئامێری دەف بەڕێوەچوو.
كتێبی “دەف” بۆ وانەكانی موزیك، لە نووسین و ئامادەكردنی هونەرمەندی دەفژەن رابەر کوردستانییە کە بە پاڵپشتیی بەشی هونەرەکانی موزیک سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر چاپ کراوە.