خۆراکی ناتەندروست ئەم بەشەی مێشک بچووک دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

خۆراکی ناتەندروست ئەم بەشەی مێشک بچووک دەکاتەوە

 

زانایانی وڵاتی ئەمەریکا، ئەم ماوەیە دوای توێژینەوە و لێکۆڵینەوە زانستییەکان بەو ئەنجامە گەیشتوون، کە هەندێک خۆراکی ناتەندروست، کاریگەریی لەسەر هیپۆکامپی مێشک دروست دەکات.

ئەم بەشە بەشێکە لە مێشک، کە بە ناوەندی فێربوون ناسراوە، لەسەر ئەم بابەتە، ماڵپەڕی فەرمیی ئێرانییەکانی بەریتانییا ئاشکرای دەکات، زێدەڕۆییکردن لە خواردنی زۆر چەور و پڕ لە کالۆری و خۆراکی ناتەندروست، کاریگەریی نەرێنی لەسەر هیپۆکامپی مێشک دروست دەکات، بۆ نموونە، قەبارەی ئەم بەشە بچووک دەبێتەوە و ئاستی وشیاریی مرۆڤ کەم دەکاتەوە.

زانایان لەمیانەی ئاشکراکردنی لێکۆڵینەوەکەیان جەختیان کردەوە، جۆری خواردن و خۆراکی ناتەندروستی رۆژانە پەیوەندیی بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و فەرامۆشی و زەهایمەریشەوە هەیە.